کێشه‌ی کورد له به‌ینی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد و هێرشه‌که‌ی تورکیا دا
ئه‌م هێڕشه به‌ر فراوانه‌ی تورکا بۆ سه‌ر سنوری کوردستانی به‌شی عراق، به‌بیانۆی له ناوبردنی (په‌که‌که) و بێ ده‌نگ بونی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد. ئه‌وه به‌ده‌ر ئه‌خات، که کێشه‌ی کورد له ڕوانگای دوژمنانی کورد هیچ گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر نه‌هاتوه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ سه‌ده‌کانی ڕابردو، ئستاش به‌ڕوانگه‌ی نه‌یارانی کوردهیچ جیاوازیه‌ك نیه له‌به‌ینی مناڵێکی ساوای کورد و پێشمه‌رگه‌یه‌کی چالاکی (په‌که‌که). ده‌سه‌ڵاتی به‌غداش هیچ کاتێك نیگه‌ران نیه که ماڵی کورد وێران ئه‌بێ یان نا هه‌مێشه بێده‌نگه، وه بۆ کێشه‌کانی تریش وه‌ك ماده‌ی 140 یان کێشه‌ی دابه‌ش کردنی سامانه‌کان وه زۆری تر، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات دارانی عڕاق زۆر نیگه‌رانن. که‌واته ئه‌وه ڕون‌و ئاشکرایه که کورد ئه‌زانێ دوژمنانی چه‌ند دڕنده‌و بێ ئامانن. ئه‌گه‌ر زۆر به شێوه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه کورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌ی نه‌کا له‌م ڕۆژگاره، ئه‌وا ئه‌و سه‌ر به‌خۆییه‌ی که‌به ده‌ستیش هاتوه، ئه‌وه‌نده به‌های نامێنێ له‌ڕوانگای ئه‌و ئه‌هێزه شاراوه‌یه که سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌کات که (ئه‌مریکایه). ئه‌وانیش سه‌یری توانای کورد ئه‌که‌ن ئنجا پلانی خۆیان دائه‌ڕێژن. کاریاش به‌وه ئه‌گات که چه‌ند هه‌ڵوێستی کورد نه‌ترسانه‌تربێ ئه‌وه‌نده به‌ووریاتر مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێ له‌لایه‌ن دوژمنانه ده‌سه‌لاتی ئه‌مریکا، وه چه‌ند هه‌ڵوێستی کورد شه‌رمۆکی تر بێ کار به ده‌یان بگره سه‌دان په‌لاماری گه‌وره تریش ئه‌گا له‌لایه‌ن تورکیاوه، بگره له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانیش په‌لاماری وا ده‌ستپێ بکرێ. ئه‌و ده‌نگه جوامێرانه‌ی که ئیمڕۆ له په‌ڕله‌مانی کوردستان ئه‌بیسترا، به‌ڕاستی دڵخۆشکه‌ر بوون مژده‌ی قۆناغێکی نوێی کوردایه‌تی ئه‌به‌خشێ و کار ئاسان کردنێکیشه بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد که هه‌ڵوێستی نه‌ترسانه‌تریان هه‌بێت وه زیاتر پشت به گه‌ڵی کورد ببه‌ستن.
26/02/08
هه‌ڵوێست