ئایه ئێمه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردستان له عیڕاق به ڕاستی گوێ به ژینگه ئه‌ده‌ین؟
ئه‌مه باسێکی زۆرگرنگه. گه‌ر به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ری بدوێین، ناتوانین له‌م وتاره کورته باسیتی بکه‌ین. چونکه ژینگه باس له‌ژیان ئه‌کات که مرۆڤ چۆن بتوانێ باشتر ژیان به‌سه‌ر به‌رێ به گشتی. ئه‌گه‌ر زۆربه‌مان بابه‌تی (ژینگه) به وه تێنه‌گه‌یشتباین که هه‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌یێنێ که ئێمه له وه‌رزی به‌هارو هاوین ئه‌چین بۆ گه‌شت و گوزار پێویسته ئه‌م ده‌شت و ده‌ره پاک ڕابگرین! ئه‌ی بۆچی له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردو گۆڕانکاریه‌کی کارێگه‌ر و به رچاو به دی ناکرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵگا هاری کاری یه‌کتر بکه‌ین، ئه‌وه وا ئه کا که ده‌زگا ده‌سه‌ڵات داره‌کان زیاتر بیر له کۆمه‌ڵێك شتی تر بکه‌نه‌وه که پێویسته بکرابا تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراون که ئه بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان که‌س. که‌واته ئه‌م کێشه‌یه نه به ته‌نیا لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئه توانن به تێر‌و ته‌سه‌لی بپرژێنه سه‌ری، وه نه کۆمه‌ڵگا ئه‌توانێ سنوری چاڵاکیه‌کانی خۆی زیاتر بکات بۆ چاکتر کردنی ژیانی ڕۆژانه. که‌واته ئێمه پێویستیمان به ووشیاری زیاتر هه‌یه بۆ باوه‌ڕ هێنان به‌و بابه‌ته، که له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مومانه. که واته گه‌ر لایه‌نه ده‌سه‌ڵات داره‌کان به شێوه یکی چڕ‌وپڕ ده‌ست نه‌که‌ن به ووشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، ڕێگای گه‌یشتنمان به ئامانج زۆر دوورئه‌که‌وێته‌وه زۆریشی پێئه‌چێ تا ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤی کورد بتوانین وه‌ك ئه‌م مرۆڤانه‌ی که باوه‌ڕیان به ژینگه هه‌یه له ژیانێکی خۆشتر و جوانتر بژین.
هه‌ڵوێست 20/2/2008